بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئینتێرناشناڵ پالسی دایجست شیکاریێک لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکات و دەنووسێت: کاتێک کە کوردەکانی عێراق لە درێژخایەندا چاو لە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکەن هۆکاری زۆر هەیە کە لەبارەی داهاتووی ناوچەکەیانەوە گەشبین بن.
ئەم گۆڤارە لە ڕاپۆرتێکی کورتدا لەبارەی هەرێمی کوردستانی عێراق هۆشدار دەدات کە گەشبینی بۆ دۆخێکی باشتر لە هەرێمی کوردستان کاتێک دەستەبەر دەبێت کە کوردەکان بەدوای جیابوونەوەی بەتەواویی خۆیان لە عێراقەوە نەبن چوونکە سەربەخۆیی خوازی نە هەر لە کورت ماوەدا دەستەبەر نابێت بەڵکوو مەترسی زۆریشی لێدەکەوێتەوە و دۆخی کوردەکان باشتر ناکات و پێگەی دیپلۆماتیکی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئینتێرناشناڵ پالسی دایجست هۆکاری گەشبینی لەبارەی داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە وا شیدەکاتەوە و دەنووسێت: ئەمەریکییەکان دڵنیان لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆیەش، سەرمایەیێکی زۆریان لەم ناوچەیە داناوە و بەدوا سەرمایەدانانی زیاتریشدا. هەروەها هەرێمی کوردستان بارودۆخێکی هەیە کە نە دەتوانین بڵێین ناوچەیێکی خۆبەڕێوەبەرە نە دەتوانین بڵێین وڵاتێکی سەربەخۆیە بەڵکوو وەکوو ناوچەیێکی سەربەخۆیە بۆیەش دەتوانێت لەو پێگە کەم وێنەیە کەڵک وەربگرێت بۆ پێوەندی لەگەڵ دیکەی وڵاتەکان.
ئەو گۆڤارە زیادی دەکات هەروەها دەزانین کە کوردەکانی سووریا دەسەڵاتیان زیاتر بووە و لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری خۆیاندا پێوەندییان نییە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئەو دەرفەتە لەبەرچاو بگرێت و لە سنوورەکانیدا بازرگانی لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەست پێبکات.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە دراوە بە پێوەندیی باشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و هاتووە: ڕێڕەوە ئابوورییەکان دەتوانن سوودێکی باش بە هەر دوو لایەنەکە بگەیێنن.
ئینتێرناشناڵ پالسی دایجست هەروەها باس لە حەشیمەتی گەنج و بەرزبوونەوەی ژمارەی دەرچووانی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەنووسێت ئەمەش خاڵێکی دیکەی ئیجابییە بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment