وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا 8 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وانی له‌ کاره‌کانیان دوور خسته‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا 8 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لانی له‌ کاره‌کانیان دوور خسته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا حوکمێکی‌تری ده‌رکرد و له‌ حوکمه‌که‌یدا باسی له‌ دوورخستنه‌وه‌ی 8 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان کردووه‌ که‌ سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لانن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ حوکمێکی نوێیدا عه‌رجان ییلبۆغا له‌ شاره‌وانیی تووشبای سه‌ر به‌ پارێزگای وان، ساواش عه‌نگو، سێڤینج شوکر و عه‌تیه‌ شه‌ن له‌ شاره‌وانیی ئیدرمیتی سه‌ر به‌ پارێزگای وان، نه‌جمه‌ددین شاهین، پینار ده‌میر، مێهمه‌ت سادق مورانعه‌ر و هۆلیه‌ داراک له‌ شاره‌وانیی چالدۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای وان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وانی له‌ کاره‌کانیان دوور خسته‌وه‌ که‌ هه‌موویان سه‌ر به‌ هه‌ده‌په‌ن.

شایانی باسه‌؛ هه‌فته‌ی پێش ئێستاش وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ حوکمێکدا سێ شاره‌وانیی کوردی گه‌وره‌شاره‌کانی وان، ئامه‌د و مێردینی له‌ کاره‌کانیان دوور خسته‌وه‌ و له‌جیاتی ئه‌وان قه‌یوومی ده‌ستنیشان کرد که‌ ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا کاردانه‌وه‌یێکی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85923

Your Comment

You are replying to: .
captcha