به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولڕه‌حیم فه‌یلی وته‌بێژی فه‌رمیی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له میانی توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی خۆی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ڕاگه‌یاند و باسی له‌وه کرد که وه‌ک سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ده‌ستبه‌کار بووه.
وته‌بێژه‌که‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه کرد که ئه‌رکێکی نوێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێ سپێردراوه و وه‌ک دیپلۆماتکار له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
لوقمان فه‌یلی له توویته‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندووه که ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و جیاوازی له کاری گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی به‌ده‌ست هێناوه و سوپای سه‌رۆک کۆماریشی کردووه بۆ ئه‌و "متمانه"یه‌ی پێی به‌خشی بوو.
ناوبراو له لێدوانێکی ڕۆژناوامیدا ته‌ئکیدی کردبوو که له ئێستادا کاره‌کانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ست پێکردووه و وه‌ک سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌کار بووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment