شاری داقۆق هاوه‌نباران کرا/ 15 کوژراو و بریندار هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شارێکی جێناکۆکیی باکووری عێراق له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ هاوه‌نباران کرا و له‌ ئه‌نجامدا 15 کوژراو و برینداری به‌دواوه‌ بوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 25ی ئابی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به‌ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاند: چه‌ندین خۆمپاره‌ ئاراسته‌ی گوندی ئیمام زه‌ینولعابدینی شاری داقۆق هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای جێناکۆکیی که‌رکووک له‌ باکووری عێراق کرا و له‌ ئه‌نجامدا برینداربوونی ژماره‌یێک هاووڵاتی لێکه‌وته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی‌تر به‌ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند که‌ چه‌ندین گوله‌هاوه‌ن شوێنێكی نزیک گۆڕستانی زه‌ینولعابدینی داقۆقیان پێکاوه‌ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

هه‌واڵنێری که‌ناڵی ئاسمانیی دیجله‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه‌ گوتی: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌ندین گوله‌هاوه‌ن ئاراسته‌ی پارکینگی ئیمام زه‌ینولعابدین کرا و چه‌ندین ئۆتۆمبێل سووتێندران ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ گوله‌هاوه‌نێک یاریگه‌یێکی قه‌زای داقۆقی کرده‌ ئامانج که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری یاریی تۆپی پێ گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ندین یاریزانیش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که‌ ئیداره‌ی ته‌ندروستیی که‌رکووک ڕووداوه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماری قوربانییانی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی شاری داقۆقی به‌ پێنج کوژرا و 10 بریندار ڕاگه‌یاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85915

Your Comment

You are replying to: .
captcha