کوردپرێس:
په‌یڕه‌وانی ئایینی زه‌رده‌شتی هه‌موو ساڵێک ڕۆژی 2ی خه‌رمانان له ئه‌شكه‌وتی قزقاپان -که سیمبۆلێکی زه‌رده‌شتییه‌کانه- له سلێمانی جه‌ژنی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیان پیرۆز ده‌كه‌ن و ئه‌مه چواره‌م جار بوو كه په‌یمانی پێكه‌وه ژیانیان نوێ كرده‌وه و مه‌راسیمه‌كه به به‌شداریی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و پێكهاته‌ی جیاواز وه‌ک كاكه‌یی، ئێزدی و خودی زه‌رده‌شتیان به‌ڕێوه چوو كه به جل و به‌رگی كوردی و ده‌هۆڵ و زوڕنا مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به ڕێپێوان و هه‌ڵگرتنی ئاڵای زه‌رده‌شتیان و وێنه‌ی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتیان بۆ سه‌ر كێوه‌كه و به‌رده‌م شوێنه‌واره‌كه ده‌ستی پێكرد و دواتر له به‌رده‌م شوێنه‌واری قزقاپان مه‌راسیمه‌كه به خوله‌كێک ڕێزگرتن و سروودی زه‌رده‌شتیان ده‌ستی پێكرد كه هه‌موویان ده‌ست له سه‌ر دڵ بوون و به سرووده‌كه په‌یمانی خۆیان دووپات كرده‌وه.
پاشان وتاری زه‌رده‌شتیان له لایه‌ن پیرلوقمان پیری زه‌رده‌شتیان خوێندرایه‌وه و دوای ئه‌وه پیرئاشنا سوێندی زه‌رده‌شتییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زه‌رده‌شتییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه وته‌وه كه به بیری چاک و وته‌ی چاک و كرداری چاک په‌یمان له پێناوی خاک و نه‌ته‌وه نوێ كرده‌وه و جه‌ختیان له خه‌بات‌كردن له پێناو نیشتمان كرده‌وه.
له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئێزدی و زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا و مه‌راسیمه‌كه به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ درێژه‌ی پێدرا.
پیرلوقمان پیری زه‌رده‌شتیان گوتی: ئه‌م جه‌ژنه 1400 ساڵ یادی نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه چواره‌م ساڵه پیرۆز ده‌كرێت و ئه‌شكه‌وتی قزقاپان مه‌زاری دیاكۆی تێدایه كه وڵاتی میدیای پێكهێناوه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میسرا و زه‌رده‌شتیه‌كان بۆیه لێره ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز ده‌كه‌ن چوونكه شوێنی تاج له‌سه‌رنانی سه‌رجه‌م پادشاكانی مید و ساسانییه‌كان بووه و په‌یمانیان بۆ خۆیان و پاراستنی خاک و نه‌ته‌وه نوێ كردووه‌ته‌وه.
پیری زه‌رده‌شتیان باسی له‌وه کرد که ژماره‌ی زه‌رده‌شتیان له هه‌رێمی كوردستان به ڕوونی نییه و ئامارێكی ئه‌وتۆ له به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام به هه‌زاران زه‌رده‌شتی مه‌زنده ده‌كرێت و ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه تا ئێستا شوێنه‌واری زه‌رده‌شتییه‌كان كاری له سه‌ر نه‌كراوه و هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه و حكوومه‌ت تا ئێستا هیچ جۆره حسابێكی بۆ زه‌رده‌شتییه‌كان نه‌كردووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژ نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment