کوردپرێس: مەزڵووم عەبدى فەرماندەى گشتىی هەسەدە ڕایگەیاند: چەند رێککەوتنێکى سەرەتایی کراوە بۆ چەسپاندنى ئاسایش لە خاڵە سنوورییەکان و ئەوانیش وەکوو هەسەدە بەشێک دەبن لەو ڕێککەوتنانە.
فەرماندەى گشتیى هەسەدە داواشی لە حکوومەتى سووریا کرد، دانووستان لەگەڵ ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى و هێزەکانى سووریاى دیموکرات بکەن لەسەر بنەماى دانپێدانان بە مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد لە سووریا.
مەزڵووم عەبدى جەختیشی کردەوە، عەفرین دەبێتە هەنگاوى یەکەم بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى ئاشتى لەگەڵ تورکیا و بەبێ گەڕانەوەى خەڵکى عەفرین بۆ ماڵەکانى خۆیان، ئاشتى لە سووریا دەستەبەر نابێت.
ئەم داواکارییەى فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات لەکاتێکدایە کە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ڕایگەیاندووە هەسەدە پابەند بووە بە جێبهجێ كردنی میكانیزمی ئاسایشى سنوورى ناوچەى ئارام و بارەگاکانى لە سنوورى ئەو ناوچەیەدا چۆڵ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment