هه‌ڵمه‌تی چواره‌می هێزە عێراقییەکان بۆ راوه‌دوونانی داعش دەستی پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: "قۆناغی هه‌ڵمه‌تی چواره‌می "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن" بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له‌ پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای وڵات ده‌ستی پێكردووه‌".

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/8/2019، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاندووه‌: "له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و به‌ سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و دوای سه‌ركه‌وتنی قۆناغی سێیه‌م. قۆناغی چواره‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی بیابانه‌كانی ئه‌نبار و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگاكه‌یه‌ له‌ پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش".

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی جزیره‌ به‌ پێكهاته‌ی فیرقه‌ی زه‌مینی حه‌وت و فیرقه‌ی هه‌شتی ئالیات، حه‌شدی عه‌شائیری، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار، فیرقه‌ی زه‌مینی یه‌ك و لیوای مغاویر، فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی، میحوه‌ری رۆژئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانیی سنوور، به‌ پاڵپشتیی هێزه‌ ئاسمانییه‌كان و فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان كردووه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 85898

Your Comment

You are replying to: .
captcha