به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 23ی ئابی 2019 مه‌م بورهان قانع له به‌یاننامه‌یێكدا ڕه‌خنه‌ی له لایه‌نی چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان گرتووه و ڕای‌گه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان نه‌توانێت لێپرسینه‌وه بكات له پێشێل كردنی یاساكانی ئه‌وا گه‌وره‌ترین ئه‌ركی كاری په‌رله‌مانیی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌مه‌یش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته (كه ده‌بێت تێكه‌ڵ بێت له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری كردن) كۆڵه‌كه‌یێكی سه‌ره‌كی له‌ده‌ست ده‌دات كه ئه‌ویش "چاودێری كردن"ه وه‌ک چۆن له خوله‌كانی پێشوودا ئه‌و كۆڵه‌كه‌یه به له‌قی بووبووه ڕاگر و نیگه‌رانم له‌وه‌ی له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا به ته‌واوی ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه بكه‌وێت."
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌چاكسازییه‌یش كه بڕیاره بۆ وه‌رزی نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بگاته ده‌ستی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و به قسه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی "پارتی" و "یه‌كێتی" و "گۆڕان"ه كه سێ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانن وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر له‌م چاكسازییه‌دا له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانه‌وه ده‌ست به چاكسازیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیان و بارگرانیی سه‌ر داهاتی گشتی نه‌كرێت و زامنی شه‌فافییه‌تی دارایی و فرۆشتنی نه‌وت نه‌كرێت به‌هایێک نامێنێته‌وه بۆ چاكسازی له هه‌رێمی كوردستاندا."
سه‌رچاوه: ئاوێنه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment