کامه‌ران حاجۆ: ناوچه‌ی ئارام به‌ قووڵاییی 5 تا 14 كیلۆمه‌تر دروست ده‌كرێت

به‌شی سووریا- کامه‌ران حاجۆ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ENKS ڕای‌گه‌یاند: ناوچه‌ی ئارام به‌ قووڵاییی 5 تا 14 کیلۆمه‌تر دروست ده‌کرێت.

کوردپرێس:

كامه‌ران حاجۆ سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ENKS به‌ کوردستان 24ی گوت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی پرسی سووریا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووینه‌وه‌ و باسمان له‌ پرسی "ناوچه‌ی ئارام" كردووه‌.

كامه‌ران حاجۆ ئاشكراشی كرد که‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌ "ناوچه‌ی ئارام" به‌ قووڵاییی 5 تا 14 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ نێوان گرێ سپی و سه‌رێ كانێی.

هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به‌ دروست كردنی "ناوچه‌ی ئارام" له‌ باكووری سووریا -كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا ده‌گرێته‌وه‌- لێدوانی دژبه‌یه‌كیان دا.

پێشتر مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاندبوو که "ناوچه‌ی ئارام" له‌ باكووری سووریا به‌ قووڵاییی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر دروست ده‌كرێت.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کامه‌ران حاجۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و هه‌سه‌ده‌ و ته‌ڤده‌م گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا داوای ڕێککه‌وتنێکی لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کانی سووریای كردووه‌ و ئه‌نه‌که‌سه‌ش داوای ڕۆڵگێڕانی له‌ واشنتن کردووه‌ بۆ دروست بوونی هاوڕایی له‌ ناو لایه‌نه‌کانی سووریا و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا خوازیاره‌ ئه‌نه‌که‌سه‌ له‌ سووریا ڕۆڵ بگێڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85895

Your Comment

You are replying to: .
captcha