به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند ساڵ پێش ئیستا کوردی سووریا به‌ره‌وڕووی داعش بوویه‌وه و نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی ئه‌و وڵاته‌ی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست و سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت. ئه‌نقه‌ره پێی وایه که کورده‌کان له ڕێگای کۆنتڕۆڵکردنی سنووره‌کانی باکووری سووریا ئاسایشی تورکیا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به‌ڵام پیتر فۆرد باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له سووریا یادداشتێکی له‌باره‌ی دواپێشهاته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا له‌وان ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام نووسیوه و ته‌ئکیدی کردووه که کوردی سووریا نه له ڕابردوو و نه له داهاتوودا هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر تورکیا نیین.
باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له یادداشته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات: تاکوو ئێستا کوردی سووریا هیچ ههنگاوێکی دژ به تورکیا هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌نقه‌ره ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌زانێت و داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵاییی 32 کم له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ده‌کات.
پیتر فۆرد پێشی وایه که ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ڕاگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵاییی 5 کم و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش له‌گه‌ڵ داواکارییه‌کانی تورکیا یه‌ک ناگرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مریکا بۆ ڕازیکردنی تورکیا -که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردی کردووه- دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام به قووڵاییی 5 کیلۆمه‌تر و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مریکا- تورکیای قبووڵ کردووه.
باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌مریکا نیوه‌یێک له هێزه‌کانی له سووریا کشاوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند که واشنتن قه‌ناعه‌تی به هه‌ندێک وڵاتی ئه‌ورووپی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانیان له سووریا زیاد بکه‌ن و جێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بگرنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment