پێویستە کێشە ئابورییەکان و بارو گوزەرانی خەڵکی لەبەرچاو بگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح پێشوازیی لە برێت مەکگۆرک کرد و جەختی کردەوە لە پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد و چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان و بار و گوزەرانی خەڵکی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش، لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی محەمەد رەئوف بەڕێوەچوو، باس لە دواین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە سەر پێویستیی ڕاگرتنی ئارامی و کۆتایهێنان بە جموجۆڵە سەربازییەکان و دەست پێکردنی دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بەپێی دەستوور کردەوە هەروەها تەئکیدیش لە سەر پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدرال و مافە دەستوورییەکان کرایەوە.

هەر لەدیدارەکەدا بەرهەم ساڵح رای گەیاند: گرنگە کێشە ئابورییەکان و بارو گوزەرانی خەڵکی لە بەرچاو بگیرێت و هەروەها پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد دووپات کردەوە بۆ پتەو کردنی ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و برەودان بە چاکسازیی سیستەمی حوکمڕانی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8589

Your Comment

You are replying to: .
captcha