به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر ژین جیانلیانگ چاودێری باڵای په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ڕۆژئاوای ئاسیا له چین شک و گومانی هه‌یه که ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هێزی کورد له سنووره‌کانی تورکیا ده‌وامێکی بێت.
توێژه‌ره‌که‌ی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا باسی له ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا کرد له‌سه‌ر نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره به ڕووسیا، هه‌بوونی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن مامۆستای ناڕازییی تورکیا له خاکی ئه‌مریکا و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له کاروباری کورده‌کانی هاوپه‌یمانی واشنتۆن له باکووری سووریا و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که جێبه‌جێکردنی تێکڕای بڕگه‌کانی دامه‌زراندنی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا و وه‌لاوه‌نانی کورد له‌و ناوچه‌یه به قووڵاییی 20 مایل و درێژاییی 470 کیلۆمه‌تر له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا دوور له چاوه‌ڕوانی ده‌بێت.
توێژه‌ره‌که‌ی کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕوانگه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی سووریا و به‌تایبه‌ت باکووری ئه‌و وڵاته وه‌ک یه‌ک نییه و گومانی هه‌یه که ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت به ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه ده‌وامێکی بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که نه تورکیا قبووڵی ده‌کات ئه‌مریکا پشتیوانی له کورده‌کانی سووریا بکات و نه ئه‌مریکاش قبووڵی ده‌کات تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کورده هاوپه‌یمانه‌کانی که هێزێکی کارامه بۆ دۆڕاندنی داعش بوونه.
چاودێری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا ته‌ئکیدی کرده‌وه که تورکیا و ئه‌مریکا متمانه‌یان به یه‌کتر نییه و ئه‌م بێمتمانه‌ییه‌ش ئافه‌تی هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنێکه. له ئه‌نجامدا ناتوانین چاوه‌ڕوان بین ڕێککه‌وتنی نێوان دوو وڵات له‌سه‌ر کوردی سووریا زۆر ده‌وامی ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment