یه‌که‌م کاروانی حاجییانی کرماشان گه‌ڕانه‌وه‌

به‌شی کرماشان/ کوردی- سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی خه‌رمانان یه‌که‌م کاروانی حاجییه‌ کرماشانییه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فیی ئه‌و شاره‌ پێشوازییان لێکرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به‌ 24ی ئابی 2019 یه‌که‌م کاروانی حاجییانی پارێزگای کرماشان گه‌یشتنه‌وه‌ ئه‌و شاره‌ و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فیی پارێزگای کرماشان پێشوازییان لێکرا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسی حه‌ج و زیاره‌تی پارێزگای کرماشان 950 حاجیی کرماشانی له‌ حه‌وت کارواندا له‌گه‌ڵ 200 حاجیی پارێزگای ئیلام و هه‌مه‌دان له‌ دوو کاروانی جیادا پاش یه‌ک مانگ مانه‌وه‌یان له‌ مه‌ڵبه‌ندی وه‌حید له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ده‌گه‌نه‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی کرماشان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه‌ی کرماشانیش ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییه‌کان له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

مه‌جید به‌یاتی گوتیشی: 1150 حاجی به‌ پێنج فڕۆکه‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فیی کرماشان که‌ حاجییانی سێ پارێزگای کرماشان، ئیلام و هه‌مه‌دانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85888

Your Comment

You are replying to: .
captcha