ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری سه‌قز- بانه‌ دوو کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری توویووتا له‌ ڕێگای سه‌قز- بانه‌ 2 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ڕووداوه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (هه‌ینی/ 26ی گه‌ڵاڕێزان) له‌ ڕێگای بانه‌- سه‌قز و له‌ نزیکی گوندی کێله‌شین ڕووی دا.

کوورش زه‌ندی سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی بانه‌ توانا نه‌بوونی شۆفێره‌که‌ بۆ کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و ڕووداوه‌ ڕاگه‌یاند و جه‌ختی کرد: شۆفێری ئۆتۆمبێله‌که‌ له‌ کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ سایدی ڕێگاکه‌ کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌ده‌ست داوه‌ و ئۆتۆمێله‌که‌ وه‌رگه‌ڕا‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8588

Your Comment

You are replying to: .
captcha