قه‌ره‌یلان پێشوازی له‌ گوته‌کانی مه‌سعوود بارزانی ده‌کات

به‌شی تورکیا- ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) پێشوازی له‌ هه‌ڵوێستی مه‌سعوود بارزانی ده‌کات که‌ ئاماژه‌ی به‌وه ‌دابوو "نابێت خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت."

کوردپرێس:

موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ هه‌ڵوێستی کاک مه‌سعوود بارزانی به‌ گرنگ ده‌زانین و به‌هاداره‌. له‌ کاتێکی وه‌هادا که‌ دوژمن له‌ هه‌وڵی گه‌مه‌دایه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کاندا کێشه‌ و قه‌یران بخوڵقێنێ، گوته‌کانی مه‌سعوود بارزانی گرنگن. ئێمه‌ش هاوڕاین له‌گه‌ڵ گوته‌کانیدا و سڵاو ده‌که‌ین."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ له‌ به‌رده‌وامیی قسه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگه‌وازه‌کانی ئێمه‌ و بانگه‌وازه‌کانی کاک مه‌سعوود بارگرژییه‌کانی که‌م کرده‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌نگاوی کرداری بنرێن و گوته‌کان ببنه‌ کردار. ئێستا له‌ ڕووی کردارییه‌وه‌ هه‌نگاو نه‌نراوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ هیوامان هه‌یه‌."

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 12ی ئاب مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی و دانیشتووانی چۆمان گوتی: "نابێت خوێنی کورد به‌ ده‌ستی کورد بڕژێت. پێویسته‌ ڕه‌چاوی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان بکرێت چوونکه‌ ته‌نیا شوێنی ئومێدی خه‌ڵکه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئومێده‌ش نه‌ما هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت".

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85879

Your Comment

You are replying to: .
captcha