کوردپریس:
ئایات موزه‌فه‌ر نووری وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له به‌یاننامه‌یێكدا گوتی: "به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی ناچارمان ده‌كات ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بین و چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ین چوار ساڵی دیكه‌مان به‌فیڕۆ بڕوات و ده‌ستكه‌وته‌كانی قۆناخی پێشوو له‌ده‌ست بده‌ین".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: "له وه‌رزی یاسادانانی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌نگاوی ڕوونترمان ده‌بێت بۆ میوانداری و ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیران و ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ تێكڕای حكوومه‌ت بێت. ئێمه‌ش له هاوپه‌یمانیی نه‌سر شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانمان ئاماده‌یه و سه‌ره‌ڕای پشتگیریی گه‌ل دیدگای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و سه‌ركرده‌یێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتووشمان هه‌یه".
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌ڵێت: "هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش مافی خۆیانه كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن، كێ متمانه‌ی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا پشتگیری ده‌كه‌ین و هاوكات چاودێری له‌سه‌ر خزمه‌ته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment