کوردپرێس:
خالد شوانی وه‌زیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری هه‌رێمی به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌ى به‌عه‌ره‌ب کردنى شارى که‌رکووک به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌وڵى گۆڕینى دیمۆگرافیاى شاره‌که ده‌درێت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له ژێر سه‌رپه‌رشتى هێزێکى نامۆدا ئه‌نجام ده‌درێن.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که هه‌رچه‌نده له ئێستادا ته‌نها کورد ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت به‌ڵام تورکمان و عه‌ره‌بى ڕه‌سه‌نیش له‌م دۆخه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌رنامه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ کۆنترۆڵکردنى دۆخى که‌رکووک له هه‌موو ڕوویێکه‌وه هه‌یه.
خالد شوانى داواى له هێزه کوردییه‌کان کرد خۆیان بۆ دوو ڕووداوى گه‌وره له که‌رکووک ئاماده بکه‌ن که بریتین له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان و پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى که بڕیاره له کۆتاییى ساڵى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو وتى: "گه‌ر کورد خۆى بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده نه‌کات ئه‌وا ده‌رئه‌نجامێکى مه‌ترسیدارى بۆى ده‌بێت."
سه‌رکرده‌که‌ى یه‌کێتى به پێویستى ده‌زانێت هێزه کوردییه‌کان ڕێگه نه‌ده‌ن سه‌رژمێرى له که‌رکووک ئه‌نجام بدرێت به‌و پێیه‌ى هه‌وڵى گه‌وره بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى شاره‌که له ئارادایه و ڕای‌گه‌یاند: "ده‌بێت ئه‌وه‌ى که‌رکووکیه و له تۆمارى ساڵى 57دا ناوى تۆمار کراوه ئه‌وانه له سه‌رژمێرىی ساڵى داهاتوودا تۆمار بکرێن و کورد غه‌یرى ئه‌مه قه‌بووڵ نه‌کات."
خالد شوانى له به‌شێکى‌ترى قسه‌کانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا باسی له‌وه کرد که ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى له ئێستادا به زه‌ره‌رى کورد ته‌واو ده‌بێت چوونکه ئاواره‌یێکى زۆر هێنراوه‌ته که‌رکووک و جه‌ختی کرده‌وه: "ئه‌مه زیانى گه‌وره به پێکهاته ڕه‌سه‌نه‌کانى که‌رکووک ده‌گه‌یه‌نێت."
شایانی باسه؛ زیاتر له مانگ و نیوێکه یه‌کێتى و پارتى له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ که‌رکووک رێککه‌وتوون و ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند پرسیارێکى ڕووبه‌ڕووى خالد شوانى کرده‌وه به‌ڵام ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامى هه‌ندێک له پرسیاره‌کان بداته‌وه ته‌نها وتى: "لیژنه پێکهێنراوه‌که‌ى یه‌کێتى و پارتى پرۆژه‌یێکى سیاسی نووسیوه‌ته‌وه و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ناو لیستى برایه‌تى کراوه و په‌یوه‌ندى به عه‌ره‌ب و تورکمانیشه‌وه کراوه و به‌م نزیکانه کۆ ده‌بینه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment