به‌رپرسێکی یه‌کێتی: پارتی بۆ ده‌ستنیشان‌کردنی پارێزگارێکی کورد بۆ که‌رکووک ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتی ده‌ڵێت: ڕێككه‌وتنی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ که‌رکووک گرفتی تێده‌كه‌وێت به‌و پێیه‌ی به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كاندید كردنی ته‌یب جه‌باریان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه‌ و پێمان وایه‌ که‌ پارتی ده‌ستی ده‌ستمان پێده‌كات.

کوردپرێس:

نزیكه‌ی مانگ و نیوێک به‌ سه‌ر ڕێككه‌وتنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی بۆ دانانی ته‌یب جه‌بار پارێزگاری که‌رکووک تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌نراوه‌.

غازی كه‌ركووكی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پارتی ده‌یه‌وێت كه‌سێک بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک كاندید بكرێت كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت."

ناوبراو وه‌ک خۆی ده‌ڵێت بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئاشكرای ده‌كات له‌ سه‌رووبه‌ندی ڕیفراندۆمدا پارتی ڕازی بووه‌ به‌ لابردنی دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگار به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێتی ریفراندۆم له که‌رکووک قه‌بووڵ بكات و وتی: "ئێستاش پارتی به‌ ناراسته‌وخۆ پشتگیری له‌ مانه‌وه‌ی ڕاكان جبووری ده‌كات ئه‌گینا به یه‌ک كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌توانرێت پارێزگار دابنرێت."

لای خۆیه‌وه‌ كامه‌ران كه‌ركووكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک له‌ لیستی پارتی به ‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وتووه: ‌"نابێت ته‌نها یه‌ک كه‌س بۆ پۆستی پارێزگار كاندید بكرێت و ده‌بێت ژماره‌ی كاندیده‌كان زیاتر بن، لاریمان نییه‌ كاندیده‌كان له‌وانه‌شی تێدا بن كه‌ پێشتر تێبینیمان هه‌بووه‌ له‌سه‌ریان، بۆ له‌ مووسڵ 30 كه‌س خۆی كاندید بكات به‌ڵام له‌ که‌رکووک ئیلا ده‌بێت یه‌ک كه‌س بێت؟"

ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه‌ حیزبه‌كه‌ی ده‌ستی ده‌ستی بكات و گوتی: "ته‌یب جه‌بار بێ ئاگاداری ئێمه‌ كاندید كراوه‌ و ده‌بوایه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیدا كه‌ ناوبراو كاندید كرا، نوێنه‌ری ئێمه‌ش به‌شدار بوایه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85871

Your Comment

You are replying to: .
captcha