سه‌فین دزه‌یی: هه‌رێم و به‌غدا به‌ هاوبه‌شی به‌شداری له‌ کۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ كێشه‌ی نه‌بوونی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ شاندی حكوومه‌تی عێراق بۆ كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر كراوه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی هه‌ر كۆنگره‌ و كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش نوێنه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی عێراق ده‌نێرێت.

پێشتر له ‌زۆر كۆنگره‌ و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نیا عێراق بانگهێشت ده‌كرا و له ‌نێو شاندی عێراقیشدا نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان بوونی نه‌بوو.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ که‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شدار ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85870

Your Comment

You are replying to: .
captcha