کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی دیپلۆماسیی ڕۆژئاواییه‌وه بڵاوی کرده‌وه که بۆردوومانی ژماره‌یێک کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه‌کان له‌مباره‌وه ئیدعایان کردووه: به‌رپرسیارێتیی ئیسرائیل له‌باره‌ی بۆردوومانکردنی کۆگای چه‌ک و مووشه‌که ئێرانییه‌کان له عێراق له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه و ئه‌و هێرشانه له ئه‌نجامی ڕێککه‌وتنێکی نهێنیی نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیایه که ڕێگه ده‌ده‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه و پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌ش کردووه که له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ جار کۆگای چه‌ک و مووشه‌که ئێرانییه‌کان له عێراق کراونه‌ته ئامانج و ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون و به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ڕووسیا و ئه‌مریکایه که مه‌رجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه دوای هێرشه‌کان ئیسرائیل ڕاینه‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی بارگرژیی زیاتر له ناوچه‌که‌دا دروست نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بنیامین نێتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی هاوپه‌یوه‌ند به هێرشی ئه‌مدواییه بۆ سه‌ر کۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی عێراق ئیدعای کردبوو: ئێران له هیچ شوێنێکدا پارێزراو نابێت؛ هه‌ر شوێنێک که پێویست بێت کرده‌وه دژی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له ئێستاشدا به شێوه‌ی کرداری ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment