کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 20ی ئابی 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه " نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌گری عێراق و رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی رێوشوێنه‌كانی كشانه‌وه‌ی سوپا له ناو شاره‌كان و راده‌ستكردنی دۆسێی ئه‌منیی ناو شاره‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتوگۆیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەربە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق به‌و جۆره‌ش دۆسێی ئه‌منیی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق".
به‌هۆی شه‌ڕی داعش و تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كان، سوپای عێراق ناچار بوو بێته ناو شاره‌كانی عێراقه‌وه و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، هێشتا سوپا به‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment