شاندێکی یەکگرتوو لەگەڵ گۆڕان کۆ بوویەوە

نووسینگەی ئه‌مینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە شاندێکی باڵای یەکگرتوو و بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بوونەتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو حزب و دۆخی کوردستانەوە گفتوگۆیان کردووە.

کوردپرێس:

نووسینگەی ئه‌مینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەیانی ڕۆژی دووشەمە 19ی ئابی 2019 شاندێکی باڵا بەسەرۆکایەتیی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتی پێشوازیی له‌ شاندێکی باڵای گۆڕان بەسەرۆکایەتیی عومەر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان کردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو به‌ تایبه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ گشتی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركی لایه‌نه‌كان له‌م قۆناغه‌دا قورس و هه‌ستیاره‌ و جه‌ماوه‌ر و گه‌له‌كه‌شمان چاوه‌ڕوانه‌ دوای تێپه‌راندنی ساڵانی رابردوی پڕ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كان خزمه‌تی زۆری بكرێ".

ئەوەش خراوەتەڕو، "ده‌بێت لایه‌نه‌كان به‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ رۆڵ و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیان به‌ جێبهێنن و هه‌نگاوی كاریگه‌ر بنێن بۆ چاكسازیی راسته‌قینه‌ و كۆتایهێنان به‌ نه‌هامه‌تیه‌كان، پێویسته‌ هه‌م یه‌كگرتوو وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و هه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ ده‌سه‌ڵات رۆڵی ئه‌رێنی له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان ببینن وه‌ هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه‌ش له‌به‌رچاو بگرن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، وه‌ رۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هەرێمی كوردستان له‌ پێناو به‌ره‌و پێشچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا به‌ گرنگ زانراو جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هەرێم رۆڵی خۆیان ببینن".

News Code 85813

Your Comment

You are replying to: .
captcha