مەرزی سوومار دەکرێتە دەروازەی فەرمی

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان لە دیداری لەگەڵ پارێزگاری دیالەدا ڕایگەیاند بەفەرمی کردنی مەرزی سوومار لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا پەسەند کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس رۆژی دووشەمە 28ی گەلاوێژی 1398 بەرانبەر بە 19ی ئابی 2019 هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە سەر مەرزی سوومار لەگەڵ موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە دیداری کرد و لەو دیدارەدا تەرکیز کرایە سەر هاوکاریی دوو قۆڵیی بازرگانی و دەوڵەمەندکردنی سنووری نێوان ئێران و عێراق.

هەر لە دیدارەکەدا هووشەنگ بازوەند ڕایگەیاند پڕۆژەی بە فەرمی کردنی مەرزی سوومار لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا پەسەند کراوە و ئەو دەروازە سنوورییە لە ڕووی ئابوورییەوە پێگەی تایبەتی خۆی بۆ ئێران هەیە.

بازوەند گوتیشی ساڵی ڕابردوو لە مەرزی سوومارەوە 60 هەزار لۆریی بارهەڵگر بە ڕێژەی یەک ملوێن تەن کاڵایان ئاڵوگۆڕ کردووە و ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەو دەروازە سنوورییە توانای ئەوەی تێدا دەبینرێت کە بکرێتە مەرزی فەرمی.

پارێزگاری کرماشان زیادی کرد: لە چلەی ماتەمینی حسێنیدا زیارەتکاران ڕوو لە سنووری خەسرەوی دەکەن و بەو بۆنەیەشەوە بە ڕێژەیێکی زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕوو دەکاتە سنووری سوومار و پێویستە ژێرخانەکانی بۆ ئامادە بکرێت.

بازوەند ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەر بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی ئاوەدانکاری لە مەرزی سوومار بە ڕێژەی دە ملیار تمەن گوژمە بۆ ئاوی خواردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە تەرخان کراوە.

News Code 85812

Your Comment

You are replying to: .
captcha