ئیمامئۆغڵو لەسەر دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی كوردستانی تورکیا هاتەدەنگ

بەشی تورکیا- سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لەسەر دوورخستنەوەی هاوسەرۆكی شارەوانییەكانی ئامەد و وان و ماردین هاتە دەنگ و رایگەیاند، هەژمارنەكردنی خواستی گەل قبووڵنەكراوە.

کوردپرێس:

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لەسەر پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ڕۆژی دوشەممە 19ی ئابی 2019 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، لەسەر دوورخستنەوی هاوسەۆكی هەریەك لە پارێزگاكانی ئامەد و وان و ماردین-ی كوردستانی تورکیا هاتە دەنگ و ئەو كارەی بە نادیموکراسی ناوبرد.

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو نووسیویەتی " بە بیانوی (قەییومیەكان) دورخستنەوەی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی لە 31ی ئازاردا بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردراون لە هەریەك لە دیاربەكر و وان و ماردین، هەرگیز بە دیموكراسی و رێكارەكانی دیموكراسی هەڵناسەنگێندرێن".

لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئیمامئۆغڵو ئاماژەی بەوەش كردوە "هەژمارنەكردن و پشتگوێخستنی خواست و ویستی گەل، هەڵوێستێكی قەبووڵنەكراوە".

News Code 85809

Your Comment

You are replying to: .
captcha