فه‌رمانده‌ی گشتیی YPJ تایبه‌ت بۆ کوردپرێس: خاکه‌که‌مان ڕاده‌ستی تورکیا ناکه‌ین

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) گوتی: خاکه‌که‌مان ڕاده‌ستی تورکیا ناکه‌ین که‌ به‌ خوێن‌ڕشتن ئازادمان کردووه‌.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) گفتوگۆیێکی کورتی له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس ئه‌نجام دا و سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: ڕێککه‌وتنێک که‌ بۆچوونی ئیداره‌ی خۆسه‌ری تێیدا نه‌بێت هیچ بایه‌خێکی نییه‌.

ناوبراو زیادی کرد: خاکه‌که‌مان که‌ به‌ خوێن‌ڕشتن ئازادمان کردووه‌ ڕاده‌ستی تورکیای ناکه‌ین.

نه‌سرین عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌بێ له‌ ڕێگای ئیداره‌ی خۆسه‌ره‌وه‌‌ ئه‌نجام بدرێت و ئێمه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ین دووباره‌ تورکیا جینایه‌ت له‌ سووریا ئه‌نجام بدات.

فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان جه‌ختی کرده‌وه‌: باشتره‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی به‌ئاگا بێنه‌وه‌ که‌ ئامانجی تورکیا داگیرکاری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورده‌ نه‌ک نیگه‌رانی له‌ نائه‌منی له‌سه‌ر سنووره‌کانی که‌واته‌ له‌ ڕێگای هه‌ر بیانوویێکه‌وه‌ ویستی داگیرکاری و قه‌تڵوعامی هه‌یه‌ و ئێمه‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ قبووڵ ناکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85803

Your Comment

You are replying to: .
captcha