بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواز زوبا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هۆزەکانی سووریا ڕایگەیاند: هەمیشە جەختمان لەسەر ئاشتی کردۆتەوە و شەڕمان نەویستووە، بەڵام ڕووبەڕووی هەر هێرشێک دەبینەوە کە دژ بە ناوچەکانمان بەڕێوەبچێت.
ناوبراو درێژەی دا دەوڵەتی عوسمانی لە ڕابردوودا هەوڵی داوە بەهێرش کردنە سەر وڵاتانی عەرەبی فەرهەنگێکی یەکدەست دروست بکات. ئەمڕۆکەش سەرکردەکانی تورکیا و ئاکپارتی بەتەمای زیندوو کردنەوەی عوسمانییەکانن.
فواز زوبا لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکرای کرد: مەبەستی تورکیا لە ناوچەی ئارام داگیر کردنی ناوچەکانی باکووری سووریایە و هەر بەو چەشنە مۆڵەتمان بە گرووپە تیرۆریستییەکان نەدا ناوچەکەمان داگیر بکەن ڕێگا بە تورکیاش نادەین.
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکرایەتی هۆزەکانی سووریا جەختی کردەوە کە گوێڕایەڵی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبن و دەسکەوت و سەرکەوتنەکان و ناوچەکەی خۆیان بە هاوکاری و مانەوە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەپارێزن.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment