سوپای تورکیا کاروانێکی دیکەی سه‌ربازیی به‌ره‌و شانلی ئۆرفا جووڵاند

به‌شی تورکیا- هێزی چه‌کداری تورکیا کاروانێکی سه‌ربازیی نوێ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی سنووریی جیلان پیناری سه‌ر به‌ پارێزگای شانلی ئۆرفا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی شاندێکی باڵای هێزی چه‌کداری تورکیا و گرووپێکی 6 که‌سی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزی چه‌کداری ئه‌مریکا له‌ شانلی ئۆرفای تورکیا بۆ تاوتوێ‌کردنی پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌پێناو دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا، هێزی چه‌کداری ئه‌و وڵاته‌ کاروانێکی سه‌ربازیی نوێ به‌ره‌و ناوچه‌ی سنووری جیلان‌پینار له‌ پارێزگای شانلی ئۆرفا جووڵاند.

هێز و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا که‌ له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی وڵات کۆ کراونه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌تا داخڵی ناوچه‌ی سنووری جیلان‌پیناری سه‌ر پارێزگای شانلی ئۆرفا بووه‌ و له‌وێ جێگیر کراوه‌.

کاروانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ که‌ له‌ 10 لۆریی زرێپۆش و چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی سووک پێکهاتووه‌ له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ڕاده‌ستی فه‌رمانده‌ییی 1ی هێزی سه‌ر سنووری شانلی ئۆرفا کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابر تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85791

Your Comment

You are replying to: .
captcha