ئۆجەلان: پەلاماردانی رۆژھەڵاتی فورات باجی گەورەی دەبێت

بەشی تورکیا- عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پەكەكە رایدەگەیەنێت، ھەر ئۆپەراسیۆنێكی توركیا بۆ رۆژھەڵاتی فورات ھاربوونە و باجی گەورەی دەبێت. رەخنەش لە ھەدەپە دەگریت، كە تائێستا گرنگیی پەیوەندیی مێژووییی كورد و توركی نەكردووەتە سیاسەت.

کوردپرێس:

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبارەی دوایین دیداریان لەگەڵ ناوبراو، كە میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوە كە ئۆجەلان رایگەیاندووە "لەو كاتەوەی ھەدەپە دامەزراوە، لە ناوخۆ و دەرەوە تووشی دوو فشار بووە، لە دەرەوە فشاری سیاسی و یاسایی لە ھەدەپە كراوە و لە ناوخۆشدا ھێڵی نەتەوەیی نێو ھەدەپە فشاری كردووە".

لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات، ئۆجەلان رایگەیاندووە "كارێكی ئاقڵانە نییە و ھاربوونی توركیا و ئەمەش باجی گەورەی دەبێت".

ئۆجەلان، رەخنەش لە پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا دەگرێت بەوەی گرنگیی پەیوەندیی مێژووییی كورد و توركی نەكردووەتە سیاسەت.

رۆژی 7/8/2019 پارێزەرانی ئۆجەلان لە ئیمرالی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان كەوت و دیداریان لەگەڵ ئەنجامدا.

News Code 85784

Your Comment

You are replying to: .
captcha