به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌لاح مسته‌فا به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی گلووپ ئه‌ند مه‌یلی که‌نه‌دای وتووه: کورده‌کانی عێراق پشکێکی تایبه‌تیان له شه‌ڕی دژ به داعشدا بووه و ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ردا کورده‌کانی له بیر کردووه. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕۆڵ نه‌گێڕێت بشێوه‌یێکی‌تر سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ئه‌وه‌ش ڕێگا بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێکی دیکه‌ی هاوشێوه‌ی داعش خۆش ده‌کات.
ناوبراو که بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیی هالی فاکس سه‌ردانی که‌نه‌دای کردووه زیادی کرد: ئێمه قه‌له‌مڕه‌وی خۆمان و سامانه سروشتییه‌کانمان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌غدا له ده‌ست داوه. کورده‌کان داوا له هاوپه‌یمانانیان ده‌که‌ن گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی وه‌لا بنێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کورده‌کان بکات.
فه‌لاح مسته‌فا وتیشی: ڕۆژئاوا ده‌بێت زه‌مینه بۆ ئاگربڕی هه‌میشه‌یی و به‌کارنه‌هێنانی هێز له به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه سیاسییه‌کان بڕه‌خسێنێت و ده‌ست به گفتوگۆ بکات تاوه‌کوو پێش به بژارده‌ی سه‌ربازی بگیرێت و هێزی عێراقی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی که به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کورده‌کان کۆنتڕۆڵی کردوون بچێته ده‌ره‌وه.
ناوبراو هیوای ئه‌وه‌شی خواست که‌نه‌دا هاوکاریی سه‌ربازیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبکاته‌وه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیشی کرده‌وه: کورده‌کان نایانهه‌وێت تاکلایه‌نانه سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنن به‌ڵکوو له‌پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆیه‌ش کورده‌کان موسته‌حه‌قی ئه‌و سزایه نین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment