بەپێی هەواڵی کوردپرێس د.فه‌ره‌یدون ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، "ئێمه ده‌وامی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌شێكیش له كارمه‌نده‌كان هاتوونه‌ته‌وه بۆ ده‌وام، به‌ڵام ژماره‌یێك له پزیشك و موقیم و كارمه‌ندی دیكه نه‌هاتوونه‌ته‌وه بۆ ده‌وام و ده‌ستیان به بایكۆت و مانگرتن كردوه".
ناوبراو وتیشی:"مانگرتنی ئه‌و پزیشكانه له‌چوارچێوه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خراپیی موچهكانیاندایه".
شیاوی ئاماژەیە گوترابوو جگه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شار، ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ستیان به‌مانگرتن و بایكۆتی ده‌وام كردوه، به‌ڵام د.فه‌ره‌یدون ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و وتی:"ڕاسته ژماره‌یێك له پزیشكان بایكۆتی ده‌وامیان كردوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م به‌شه‌كان له‌كاردان".
Your Comment