وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ بڕیارنامه‌ی دژ به‌ ئه‌و وڵاته‌ کاردانه‌وه‌ پیشان ده‌دات

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ بڕیارنامه‌ی مافی مرۆڤی دژ به‌ ئێران له‌ کۆمیته‌ی سێهه‌می کۆمکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان وتی: پاڵپشتیی ژماره‌یێک له‌ گه‌وره‌ترین پێشێلکارانی حه‌یاچووی مافی مرۆڤ و تاوانبارانی شه‌ڕ له‌و‌ بڕیارنامه‌یه‌‌ که خۆیان‌ بانگه‌شه‌کاری سه‌ره‌کیی تیرۆریزمن ته‌نها به‌ڵگه‌یێکی بێ بایه‌خ بوونی بڕیارنامه‌که‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای­گه‌یاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی له‌ 72هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ لایه‌ن که‌نه‌دا و ژماره‌یێک وڵاتی ڕۆژئاواوه‌ ئاراسته‌ کرا به‌ داپه‌ڕێکی ڕه‌ت کراو و قبووڵ نه‌کراو ده‌زانێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ زیادی کرد: هه‌لقۆستنه‌وه‌ و به‌ سیاسی کردنی پرسی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه‌ دژ به‌ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی جیهان ستراتێژییێکی ئیدانه‌ کراو و قبووڵ نه‌کراوه‌ و ئاکامه‌که‌شی ته‌نها پێگه‌ی به‌رزی مافی مرۆڤ لاواز ده‌کات.

قاسمی جه‌ختی کرده‌وه‌: کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌ڵک­سالاری دامه‌زراوه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێناو تۆکمه‌ کردنی مافی مرۆڤ و به‌جێ هێنانی بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان جیدی بووه‌ و ئاماده‌یه‌ به‌ گوێره‌ی چوارچێوه‌ی به‌رزی خۆی له‌ پێناو تۆکمه‌ کردنی پێگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا گفتوگۆ و هاوکاریی سازنده‌ بکات به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی گفتوگۆکان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێزگرتنی به‌رانبه‌ر یه‌ک، یه‌کسانی و عه‌داله‌ت و به‌ بێ موزایده‌ی سیاسی و به‌ گوێره‌ی یاسای کارپێکراو و مه‌شرووعی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8557

Your Comment

You are replying to: .
captcha