ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ داهاتووی سووریا زۆر گرینگه‌

به‌شی جیهان- فه‌وزا یووسف سیاسه‌توانێکی باڵای کوردی سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ورگێڕانی ئه‌مریکا له‌ داهاتووی سووریا کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌وزا یووسف هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی باکووری سووریا ده‌ڵێت: ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ داهاتووی سووریا گرینگایه‌تییێکی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵای کوردی سووریا به‌ ڕۆیتێرزی وت: ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌گێڕن و ئێمه‌ پێویسمان به‌ گه‌ره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی قه‌یرانی سووریا.

ناوبراو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ له‌ باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له‌ کاتی کۆنتڕۆڵی ڕه‌قه‌ له‌لایه‌ن کورده‌کانی به‌ په‌ره‌پێدانی ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ سووریا وه‌سف کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیتێرز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8554

Your Comment

You are replying to: .
captcha