به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌وزا یووسف هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی باکووری سووریا ده‌ڵێت: ڕۆڵی ئه‌مریکا له داهاتووی سووریا گرینگایهتییێکی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵای کوردی سووریا به ڕۆیتێرزی وت: ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ڕۆڵی سه‌ره‌کی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌گێڕن و ئێمه پێویسمان به گه‌ره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌ی سیاسیی قه‌یرانی سووریا.
ناوبراو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه له باکووری سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان له کاتی کۆنتڕۆڵی ڕه‌قه له‌لایه‌ن کورده‌کانی به په‌ره‌پێدانی ڕۆڵی ئه‌مریکا له سووریا وه‌سف کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment