به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ژێئۆفیزیکی زانستگای تاران له کاتژمێر 21:48 خوله‌کی ڕۆژی 21ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه تا کاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 25ی گه‌ڵاڕێزان ڕێژه‌ی 410 بوومه‌له‌رزه‌ی له ده‌ڤه‌ری سه‌رپێڵ زه‌هاوی کرماشان تۆمار کردووه.
له‌و ڕێژه‌یه‌ش 262 بوومه‌له‌رزه به گوڕی 3 ڕیخته‌ر، 118 بوومه‌له‌رزه به گوڕی 3 و 4 ڕیخته‌ر و 30 بوومه‌له‌رزه‌ش به گوڕی نێوان 4 و 5 ڕیخته‌ر تۆمار کراوه.
گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌ش کاتژمێر 7:57 خوله‌ک ڕۆژی 22ی گه‌ڵاڕێزان تۆمار کراوه که گوڕه‌که‌ی 4.7 بوو و له ده‌وروبه‌ری سه‌رپێڵ زه‌هاو ڕووی دا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ بوومه‌له‌رزه‌یێک به گوڕی 7.3 ڕیخته‌ر له ناوچه‌ی ئه‌زگه‌له‌ی پارێزگای کرماشان کاتژمێر 21:48 خوله‌کی شه‌وی یه‌کشه‌ممه/ 21ی گه‌ڵاڕێزان ڕووی دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ساری گیانی و ماڵیی زۆر له خه‌ڵکی ناوچه‌که که‌وتووه و ڕه‌وتی فریاگوزاری و یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقۆماوان تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment