به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌ی گوڵسه‌ر یێڵدرم نوێنه‌ری ماردین له په‌رله‌مان له پشکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌مڕۆکه له دادگه‌ی 3ی سزای ئاکرێ له حاڵێکدا ده‌ستی پێ‌کرد که داواکاری دۆسیه‌که حوکمی ئه‌ستۆپاکیی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی له تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ده‌رکردووه.
گوڵسه‌ر یێڵدرم که ماوه‌ی یه‌ک ساڵه له زیندانی تیپی Fی کاندرا به‌ند کراوه ئه‌مڕۆکه بۆ جاری پێنجه‌م له ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دادگه کۆبوویه‌وه و پاش ئاراسته کردنی به‌رگرینامه‌که‌ی خۆی دادوه‌ری دۆسیه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه و شاهیدی پێویست له دۆسیه‌که‌دا نه‌دۆزرایه‌وه حوکمی ئازاد کرانی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی تورکیای ده‌رکردووه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتاکه دۆسیه‌یێکی گوڵسه‌ر یێڵدرم به‌ده‌سته‌وه‌یه ناوبراو سه‌ره‌ڕای ده‌رکرانی حوکمی ئه‌ستۆپاکی و ئازاد بوونی له‌لایه‌ن دادگه‌وه له زیندان ماوه‌ته‌وه تاوه‌کوو حوکمی دۆسیه‌ی دووهه‌میشی که داواکاری ماردین بۆی تۆمار کردووه ده‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment