کورده‌کان هاوبه‌شی سه‌ره‌کیی ئه‌م نیشتمانه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نیی عێراق ده‌ڵێت: کورد هاوبه‌شی سه‌ره‌کیی وڵاته‌ و کێشه‌کانیشیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌کته‌بی سه‌یدعه‌مار حه‌کیم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی سیاسی به‌پێی ده‌ستوور له‌ ئارادا هه‌بێ ئه‌وا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و وتیشی: کورده‌کانی عێراق هه‌ر وه‌ک پێشوو هاوبه‌شی سه‌ره‌کیی عێراقییه‌کان له‌م وڵاته‌ن.

به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌، حه‌کیم سه‌باره‌ت به‌ ڕوو له‌ باشه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاشکرای کرد: به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ره‌کیی عێراق له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیه‌.

هه‌روه‌ها ڕای­گه‌یاند: ڕه‌وتی "الحکمة‌ الوطنیه‌" پاڵپشتی له‌ دامه‌زراندنی باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌کات.

حه‌کیم ده‌ریشی­بڕی: پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ عێراق له‌ کاتی دیاری کراودا به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌رچاوه‌: سکای پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8530

Your Comment

You are replying to: .
captcha