چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق خۆکوژیی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێدوانی ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ خۆکوژیی سیاسی وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کورده‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ مانای زه‌برێکی کوشنده‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت.

ناوبراو وتیشی: لێدوانی ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ وه‌کوو خۆکوژیی سیاسی و له‌ده‌ستدانی چاره‌نووسه‌.

سابیر ئیسماعیل جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌شداریی سیاسه‌توانانی کورد له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌سته‌به‌ر بوونی مافی ئه‌وان گه‌ره‌نتی ده‌کات به‌ڵام چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ مانای له‌ناوچوونی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "صوت العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8527

Your Comment

You are replying to: .
captcha