عێراق ته‌حه‌مولی ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌ره‌وڕووی عێراق بۆته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ چیتر ته‌حه‌مولی ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا داوا ده‌کات گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی ئێستاکه‌ی نێوان دوو لایه‌ن و وازهێنان له‌ ناکۆکییه‌کان ئه‌نجام ببێت و ده‌شڵێت: ناکۆکیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر نه‌ک هه‌ر یارمه‌تیی عێراقییه‌کان نادات به‌ڵکوو خه‌سار له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانیش ده‌دات.

زێباری ئاماژه‌ی به‌ هه‌بوونی ستراتێژییێک بۆ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ره‌ کورده‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت: پرسی دابه‌زینی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق ته‌نها بابه‌تێکی میدیایی نییه‌ چوونکه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق هێشتاکه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8518

Your Comment

You are replying to: .
captcha