سه‌یدکه‌ماڵ حسێنی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وتی: چالاکانی ئابووری و خێرخوازانی پارێزگای کوردستان ده‌توانن یارمه‌تییه‌کانی خۆیان بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان به‌رنه ژووری بازرگانیی سنه له چوارڕێیانی سه‌فه‌ری.
ناوبراو زیادی کرد: خۆشبه‌ختانه تا ئێستا یارمه‌تیی باش کۆ کراوه‌ته‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌که‌م وه‌جبه‌ی ئه‌و یارمه‌تییانه نێردراوه و ڕۆژی ههنییش کاروانێکی گه‌وره‌ی یارمه‌تی ده‌نێردرێته کرماشان.
حسێنی ئاماژه به‌وه‌ش کرد: هاوکارانی ژووری بازرگانی و هه‌ره‌وه‌ز ئێستا یارمه‌تییه‌کان سامان پێ ده‌ده‌ن. به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وشمان داوه پێداویستی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی لێقه‌وماو له به‌رچاو بگرین و ئه‌و یارمه‌تییانه کۆ بکه‌ینه‌وه که خه‌ڵکی لێقه‌وماو به جیدی پێویستییان پێیه‌تی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment