بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە: لە ٢/١١/٢٠١٧ بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان (دیارە نە وەزیری تیایە و نە بریکار)، بەڕێوەبەری کارگێڕی فەرمانی وەزاری دەرەکات بۆ کۆمپانیایێک کە نەوتی خاوی کێڵگەکانی گەرمیان و شیوەشان و ڕۆژانە ٥ ھەزار بەرمیل کۆندێسێتی کۆرۆمۆری دانا غازی پێ دەدرێ بەبێ ئەوەی نرخی پێدانی تێدا دیاری بکرێ!"
سۆران عومەر هەروەها دەشڵێت: "ئەمە بەبێ تەندەر و موزایەدە پێدانی ئەو بڕە زۆرە لە نەوتی خاو بەو کۆمپانیا بۆ پاڵاوگەی دوکان سەلمێنەری ئەوەیە نەوتی ھەرێم وەک پشک پشکێنە دەدرێ بە کوڕ و کەسوکاری چەند بەرپرسێک کە نرخیشی بۆ دیاری ناکەن"!
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە خراپترین دۆخی گوزەرانی خەڵکدا کوڕ و برا و کەسە نزیکەکانی چەند بەرپرسێک شەڕیانە لە سەر داگیر کردنی نەوتی چەند کێڵگەیێک بە نرخێک کە دیار نییە و بەبێ مونافەسە و موزایەدە کە قازانجەکەیان ملیۆنەھا دۆلارە.
بە وتەی سۆران عومەر، بە دوو مانگی داھاتی نەوتی ئەم شوێنانە کێشەی مووچەی مامۆستای لەو دەڤەرە پێ چارەسەر دەکرێت بەڵام ئامادە نین داھاتەکەی بۆ خەڵک بێ بۆیە دەیدەن بە برای کاک فڵانی حکوومەت و کوڕی کاک فڵانی حزب!"
سەرچاوە: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment