به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به ئه‌لمانیتۆری وتووه: تێکڕای سامانه سروشتییه‌کان به هه‌موو بیره نهوتهکانیشهوه ده‌بێت له‌ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا بن.
ناوبراو جه‌ختی کردۆته‌وه: کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تی به‌غدا به سه‌ر سامانه سروشتییه‌کاندا ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت حیزبێکی تایبه‌ت به سه‌ر سامانه سروشتییه‌کاندا زاڵ نییه به‌ڵکوو سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان ده‌بێت به شێوازێکی دادوه‌رانه له نێوان تێکڕای گه‌لی عێراقدا دابه‌ش بکرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت: هه‌ر چه‌شنه چالاکییێک له که‌رتی نه‌وتدا به دهرهێنانیشیهوه به بێ ئاگاداریی حکوومه‌تی ناوه‌ندی به قاچاخ ده‌زانین و ده‌بێت به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment