دۆخی که‌شوهه‌وای ناوچه‌ له‌رزاوه‌کان شی کرایه‌وه‌

به‌شی کرماشان- له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 96.8.28ه‌وه‌ له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای وڵات باران بارین و هه‌ڵکردنی با ده‌ست پێده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حه‌د وه‌زیفه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشبینی و هۆشدار له‌ ڕێکخراوی که‌شناسیی وڵات سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێکه‌وتووه‌کان ده‌ڵێت: تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 28ی گه‌ڵاڕێزان که‌شه‌که‌ سه‌قامگیره‌ و پله‌ی گه‌رما گۆڕانکاریی زۆری به‌ سه‌ردا نایێت به‌ڵام له‌ یه‌کشه‌ممه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ بارین و هه‌ڵکردنی با ده‌ست پێده‌کات و که‌مترین پله‌ی گه‌رما له‌ به‌رزایییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ (1-) تا (5) پله‌ پێشبینی ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8508

Your Comment

You are replying to: .
captcha