به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه له پرێس کۆنفڕانسی حه‌فتانه‌ی خۆیدا ده‌ری­بڕی: هه‌رێمی کوردستان پێبه‌ندی ڕه‌شنووسی ڕێککه‌وتنامه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ نییه و هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه ناتوانین بۆ هه‌میشه هه‌مبه‌ر دوژمنایه‌تی و چه‌واشه‌کارییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێ بمێنین و سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی توند و تیژ دژ به هه‌رێم ده‌ست پێده‌که‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕاشی­گه‌یاند: به‌غدا پێبه‌ندی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستانه و پاشان وتی: نرخی نه‌وت هێشتاکه‌ش که‌متر له ئاستی خوازراوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرده‌وه هێزه عێراقییه‌کان بۆ ڕزگارکردنی ناوچه سنوورییه‌کانی 2003 که حکوومه‌تی ناوه‌ندی تا ئێستا کێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کردوون ئاماده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment