به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت ڕای‌گه‌یاندووه: له سێ مانگی سێهه‌می ساڵی 2017 بڕی قازانجی ئه‌و کۆمپانیایه له‌سه‌دا 80 زیادی کردووه. کۆمپانیاکه هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاندووه ساڵی 2017 کۆی 1 میلیارد و 300 میلیۆن دۆلاری داوه‌ته هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش وه‌کوو پاره‌ی پێشوه‌خت بۆ کڕینی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه و په‌ره‌پێدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کان.
کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵی هێڵی بۆرییه نه‌وتییه‌کان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له بازاڕه جیهانییه‌کاندا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم ڕێککه‌وت.
ئه‌و کۆمپانیایه‌یه هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر چێ‌کردنی هێڵی بۆری غازی سروشتی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم ڕێککه‌وتووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆیتێرز ڕۆسنه‌فت له ساڵی ڕابردووه‌وه کۆی 4 میلیارد دۆلار له که‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستاندا سه‌رمایه‌ی داناوه.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment