به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆیچه بانک به جێنێڵ ئێنێرژی وه‌کوو یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ئاماده له هه‌رێمی کوردستان ڕای­سپاردووه چالاکییه‌کانی خۆی له که‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی کوردستان درێژه پێبدات به‌ڵام هاوکات به هۆی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیری له هه‌رێم و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ناوچه‌که هۆشداری داوه.
دۆیچه بانک باسی له‌وه‌ی کردووه ڕاسپارده‌کانی بۆ جێنێڵ ئێنێرژی له‌سه‌ر بنه‌مای درێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم و دانی پاره‌ی ده‌ستحه‌قی کۆمپانیاکان بووه.
ده‌یڤید میرزایی شرۆڤه‌کاری پرسی ئابووریش له‌م باره‌وه جه‌ختی کردۆته‌وه شیکارییه‌کانی له دۆخی چالاکیی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و له‌وان جێنێڵ ئێنێرژی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له ئێستادا و پێدانی پاره‌ی ده‌ستحه‌قی کۆمپانیاکان له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بووه و ئێستاکه‌ش هه‌رێمی کوردستان ڕیسک و مه‌ترسیی له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه: پرۆداکتیڤ ئینویستێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment