پارتی به‌ سه‌ر له‌سه‌دا 70ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا زاڵه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌ زاڵبوون له‌ سه‌ر سه‌دا 70ی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ختیار شاوه‌یس له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێستاکه‌ پارتی هه‌وڵه‌کانی چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شکستی خۆی پاش به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆم بشارێته‌وه‌ و ئه‌و گشتپرسییه‌ وه‌کوو ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆی پیشان بدات.

ناوبراو جه‌ختی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان چاره‌که‌ سه‌ده‌یێکه‌ به‌ سه‌ر له‌سه‌دا 70ی دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا زاڵه‌.

به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌وه‌شی وت: هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز به‌ره‌وڕووی هه‌ندێ قه‌یران وه‌کوو قه‌یرانی ئێستا نه‌بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌واڵی عێراق (NNC)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8464

Your Comment

You are replying to: .
captcha