داواکاریی سەرۆک کۆماری عێراق لە هەموو پارتەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بەغدا- هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە هەموو پارتەکان دەکات کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکەن و بەو شێوەیە پشتگیریی لە سەرکەوتنەکانی عێراق بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی یەکشەممە 21ی گه‌ڵاڕێزان لەگەڵ داگلاس سیلمان باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دیداری کرد و لەو دیدارەدا داوای لە هەموو پارتەکان کرد کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکەن و بەو شێوەیە پشتگیریی لە سەرکەوتنەکانی عێراق بکەن.

لە لایێکی دیکەوە داگلاس سیلمان وێڕای ڕێزگرتن لە سەرکەوتنی عێراقییەکان بە سەر تیرۆریزمدا وتی: ئەمریکا داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکانی عێراق دەکات گفتوگۆیێکی جیدی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان دەست پێ بکەن.

سەرچاوە: کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی «دجلە»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8461

Your Comment

You are replying to: .
captcha