نیعمه‌توڵڵا نازپه‌روه‌رده له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌واڵه زیادی کرد: ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه له قه‌سری شیرین 5 که‌سه و 40 دیکه‌ش بریندار بوون.
ناوبراو زیادی کرد: نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو که‌لوپه‌ل و ده‌فرایه‌تیی پێویستی بۆ وه‌رگرتنی لێقۆماوان نییه و زیاتر له 100 که‌س بۆ شار و نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سری شیرین گوازراونه‌ته‌وه.
نیعمه‌توڵڵا نازپه‌روه‌رده وتیشی: 6 له برینداره‌کانی سه‌رپێڵ زه‌هاو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سری شیرین گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: تا ئێستا 400 ڕه‌شماڵ و 50 هه‌زار بتڵ ئاوی حه‌یات له نێو لێقۆماواندا دابه‌ش کراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ڕێگای مه‌خزه‌نی گه‌ڕۆکه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست به گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شاره‌دا دابه‌ش ده‌کرێت.
جێگری قایمقامێتیی قه‌سری شیرین ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه: ئێستا پله‌ی گه‌رمی دابه‌زیوه و له‌به‌ر سه‌رما و سۆڵه، لێقۆماوانی ناوچه‌که پێویستیان به ئامێری گه‌رم که‌ره‌وه و به تایبه‌ت به‌تانی هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment