به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناردنی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمان بۆ ئه‌و ناوچانه ڕاگه‌یاند.
بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: "تورکیا به هه‌موو ئیمکاناته‌وه هاوڕێی دۆستانی لێقۆماوی ده‌بێت. تورکیا بۆ دابینکردنی پێداویستیی خه‌ڵکی عێراق له بواری پزیشکی، ته‌ندروستی و دیکه‌ی بواره‌کاندا ئاماده‌ییی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت. یه‌که‌مین کاروانی یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه نێردراوه. هیوادارین ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه خه‌ساری زیاتری لێنه‌که‌وێته‌وه. هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین."
شایانی باسه؛ ئیبراهیم کالین وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیایش توویتێکی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاو کرده‌وه و ئاماده‌باشیی وڵاته‌كه‌ی بۆ کۆمه‌ک و ھاوكاریی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند.
شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یێک ھه‌رێمی كوردستانی ھه‌ژاند. به گوێره‌ی پێوه‌ری ڕێخته‌ر 7.3 پله‌ی تێپه‌ڕاندووه و له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هاووڵاتییان هه‌ستیان به هێزی له‌رزینی زه‌وی كردووه. به‌پێی دوایین ئامار 7 كه‌س به‌ھۆی بوومه‌له‌رزه‌وه له ھه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ست داوه و 321 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون و گه‌یێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment