زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان

به‌شی ئێران- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی پزیشکی دادوه‌ریی کرماشان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا دوایین ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی ڕاگه‌یاند و گوتی: تا ئێستا 328 که‌س به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.

عه‌لی مونشی‌زاده‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی نوێی قوربانییه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی ڕابردووی کرماشان ڕای‌گه‌یاند: تا ئێستا 328 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 236 که‌سیان خه‌ڵکی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاون.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌کان تا ئێستا زیاتر له‌ 1700 که‌س برینداریش هه‌ن.

نوێ ده‌کرێته‌وه‌...

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8452

Your Comment

You are replying to: .
captcha